بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی لاریجانی"سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە دیداری ژماریک لە سەرۆک ۆزەکانو عەشیرەتەکانی سوریا لە تاران،بە ئاماژە بە گرنگایەتی نووسینی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە لەلایەن خەڵکی سوریا گوتیشی: خەڵکی سوریا پیویستییان بە قەییم نییە و دەبێ بتوانن بەبی گوشاری دەرەوەیی،یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەیان بنووسن وپەسەندی بکەن.
لاریجانی هەروەها بەجەختکردن لە سەر چارەسەری هەندێک لە گرفتەکانی سوریا بەڕاشکاوی گوتی: ئامادەبوونی ترۆریستان لە ناوچەی ئیدلیب دواهاتی زیانباری هەیە و ئەم گرفتە هەرچی خێراتر دەبی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی ئەم پرسە کە هەندێک لە ولاتان بانگەشەیان کردووە سوریا لەماوەیەکی کورت دا دەڕووخێت،گوتی: سوریا توانی زاڵبێت بە سەر پیلانی مەترسیداری دوژمنان. لاریجانی جەختیکرد: قسەکانی "داناڵدترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی سوریا نیشانی داوەکەئەوان تەنیا بەدوای نەوتی ئەم وڵاتەن. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەروەها بەئاماژە بە هاوکاری کاریگەری ئێران،تورکیا و ڕووسیا لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئاستانە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا گوتی: ئێران نەیاری هەرکردەوەیەکی دژی سەروەری سوریا و لەم وڵاتە لەخەبات دژی ترۆریسم پشتگری دەکات.
سەرۆکانی ژماریک لە هۆزەکانی عەشیرەتەکانی سوریایش بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانی ئێران لە سوریا لەخەبات دژی ترۆریسم گوتییان:ڕۆڵی بنیاتنەری ئێران لە ڕۆژانی قەیراناوی سوریا ئێجگار گرنگ بووە.
..........
340